لە كەركووك یەكەمین پێشانگەی ساڵانەی كتێب كرایەوە
تیجارەت بان: گرووپی شار لە كەركووك كە گرووپێكی ڕۆشنبیرییە، یەكەمین پێشانگەی كتێبیان كردەوە و سەرپەرشتیاریی گرووپەكەش ڕایگەیاند پێشانگەكە ئیتر دەبێتە ساڵانە.
لەم بارەوە هەڤاڵ دارا، بەرپرسی گرووپی شار لە كەركووك، ڕاگەیاند: پێشانگەیەكی كتێبی ساڵانەمان لە كەركووك كردووەتەوە کە لە دوێنێ هەینی 29/10/2021وە دەستی پێکردووە و تاكوو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بەیانیان و ئێواران بەردەوام دەبێت.
گوتیشی: "لە پێشانگەكە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ناونیشانی کتێبی لەخۆ گرتووە و كتێبی زیاتر لە پازدە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەیە بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی".
ئەوەشی گوت پێشانگاكە بە دیاریكراوی لە گەڕەكی ئیسكانی شاری كەركووك و لە هۆڵی پەیمانگەی زانست كراوەتەوە كە دەكەوێتە پشت مزگەوتی شەهیدان.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە
- پلانی 20 ملیار دۆلار بازرگانیمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە
- هەرێمی کوردستان دەبێ کاڵا هەناردەی ئێران بکات
- پێشانگاى نێودهوڵهتیی سلێمانى بۆ كتێب كۆتاییهات
- پێشانگای كشتوكاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەكان لە هەولێر كرایەوە
- دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "هامبۆرگ" لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت
- بههۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق.. فێستیڤاڵی فیلمی نێودهوڵهتی سلێمانی دوادهخرێت