وادەی سنووردارکردنی گەشت بۆ ئێران کۆتاییهاتووە
9 Jan 2022
مانگی رابردوو کۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، له‌سه‌ر رێنوێنیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزەی گه‌شتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، دوو هەفتەکە تەواو بووە و ئێران هیچ بڕیارێکی نوێی نەداوە.