وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوا ده‌كات باج له‌سه‌ر صویا و پرۆتین لاببرێت
17 Aug 2021
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢١/٨/١٥ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجى کرد لەسەر صویا و پرۆتین، کە لەئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت.