هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە رێژەی 22.3% زیادیکردووە
6 Dec 2021
ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا ئاماری نوێی هەناردەکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە لە 11 مانگی رابردوودا لە نێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تورکیا زۆرترین کاڵای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردە کردووە، لەو ماوەیەدا بایی 8 ملیار و 7 ملیۆن و 574 هەزار دۆلار کاڵای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردە کردووە.