کاریگەری دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانیو لیرەی تورکی لەسەر ئابوری هەرێم: سوود یان زیان؟
27 Jan 2022
لێکەوتەی روداوەکانی پاش سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبیو جەنگی داعشەوە كە لەكۆتایی ساڵی 2010وە دەستیپێکرد، وایكرد چەندین وڵات بەدەست قەیرانی سیاسیو ئابوریو كۆمەڵایەتییەوە بناڵێنن، سەرباری ئەمەش دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەساڵی 2019وەو بڵاوبونەوەی بەتەواوی وڵاتانی جیهاندا باری سەرشانی ئەم وڵاتانەی زیاتر قورس كرد، ئەم ڕووداوانە بوونە هۆی هەرەس هێنانی ئابوری چەند وڵاتێک، سەرهنجامیش بەهای دراوی زۆرێك لەوڵاتان بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی هاوسنورن لەگەڵ هەرێمی كوردستانو عێراقدا، تووشی دابەزینێكی زۆر بوون كە ل