ئەم رۆژانە لە ئاستی پەرلەمانی عێراق و لەسەر داوای موقتەدا سەدر باس لە گەڕانەوەی بەهای دۆلار بۆ ئاستی پێشوو دەکرێت، واتە 1200 دینار بۆ یەک دۆلار. وەزیری دارایی عێراق ئەوەی رەتکردەوە.
وتەبێژی گومروک وتی: لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٨ ملیۆن تۆن کەلوپەل بە بایەخی ٨ ملیار و ٢٢٢ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق هەناردە کراوە کە لە چاو ساڵی پێشوو ١٧ لەسەد زیادی کردووە.
هەورامان کە وەکوو نەقیمی درەوشاوەی رۆژاوای وڵات ناوی لێ دەبرێت، ئامادەی میوانداری لە گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکانە.
چالاک بوونەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بازرگانی ناوچەکە و گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان.
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی وتی: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی سەرمایەدانەری هەرێم، ڕەزامەندی خۆیی بۆ کردنەوەی ناوچەی پیشەیی هاوبەش لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە.
ئێران ئامادەیی خۆی پیشاند دەدات پشكی ئۆكرانیا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا لەگەڵ عیراق پڕبكاتەوە.
بۆ ئهوهی ئاسانكاریی زیاتر بۆ بازرگانان بكرێت و جوڵهی بازرگانی لهھهرێمی كوردستان زیاتر بێت، بڕیار درا 24 کاتژمێر دهروازه سنورییهکان كراوه ببن و ھهرچی ئاسانكاریشه بۆ بازرگانان بكرێت .
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە سەدا 45 ی کارەبا و گازی وڵاتەکەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، وتی: بەغدا خوازیاری چارەسەری کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکایە.
کتێبی “چیرۆکەکانی ژنانی کورد”، کە بە زمانی ئینگلیزی بەسەرهاتی 25 ژنی کوردی لەخۆگرتووە، ئێستا لە زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی بەریتانیا بەردەستە و بەشێوەی ئۆنلاینیش لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا دەفرۆشرێت.
ههردوو پارێزگاری ههولێر و ئورمیه، رێكهوتننامهیهك له بواری ئابووری، سیاسی و گهشتیاری واژوو دهكهن، بهمهبهستی كاركردن و ههماههنگی بهردهوام له نێوان ههردوو لا.