ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت
14 Feb 2022
بەڕێوەبەری نووسینگەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی رێکخراوی رێگەوبان و گواستنەوەی ئێران دەڵێت، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سنووردارێتی بۆ گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل نەماوە؛ گوتەبێژی دەروازەکەش دەڵێت، ئێران زیاتر لە جاران هاوکارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.