بەرهەمی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان له پێداویستیی ناوخۆ زیاترە

Wednesday 18 Aug 2021 802 0
بەرهەمی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان له پێداویستیی ناوخۆ زیاترە بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای دەکات کە هەرێمى کوردستان خاوەنى 1676 کێڵگەى بەخێوکردنى مریشکە، بەمەش جگە لە دابینکردنى پێداویستى ناوخۆ، هەرێمی کوردستان تواناى هەناردەکردنى مریشکیشى هەیە بۆ شارەکانى عێراق،چونکە ئەوەى بەرهەم دەهێندرێ لە پێویستیى ناوخۆ زیاترە.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (باسنیوز)، فیراس سدیق، بەڕێوەبەرى گشتیى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند: "هەرێمى کوردستان خاوەنى ژمارەیەکى زۆر کێڵگەى بەخێوکردنى مریشکە بەهۆى گونجاوى کەشوهەوا و هەبوونى هۆکارەکانى پەروەردەکردنى پەلەوەر، بەجۆرێک لە پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان 1676 پڕۆژەى کێڵگەى پەلەوەرى بەخێوکردنى مریشکى گۆشت هەیە، هەربۆیە لە ساڵى 2019ەوە وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى مریشکى بەستووى لە دەرەوە بۆ هەرێمى کوردستان قەدەغە کردووە، ماوەیەکە هاوردەکردنى پارچەکانى مریشکیش بۆ کوردستان قەدەغە کراوە".

 

راشیگەیاند: "بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەى مریشکى بەستوو و پارچەکانى لە دەرەوە بۆ ناوەوەى هەرێمی کوردستان واى لە سەرمایەداران کرد کە زیاتر گرنگى بە دامەزراندنى کێڵگەى پەروەردەکردنى مریشکى گۆشت بدەن، بەڵگەش بۆ ئەمە ئێستا 385 پڕۆژەى بەخێوکردنى مریشکى گۆشت مامەڵەکانیان لاى ئێمەیە و داواى مۆڵەتیان کردووە".

 

گوتیشی: "پڕۆژەکانى بەخێوکردنى پەلەوەر لە کوردستان جگە لە دابینکردنى پێویستیى ناوخۆ لە گۆشتى مریشک، تواناى هەناردەکردنى مریشکى بۆ شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش هەیە، چونکە ئەوەى بەرهەم دەهێندرێت لە پێداویستیى ناوخۆ زیاترە، ئەمەش سەرچاوەى داهاتێکى باشە بۆ هەرێمى کوردستان و دەبێتە هۆى بوژانەوەى کەرتى ئابوورى".

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە