فیلمی دیکۆمێنتاریی بالۆرە لە فێستیڤاڵی ئەرمینیا نمایش دەکرێت

Saturday 21 Aug 2021 680 0
فیلمی دیکۆمێنتاریی بالۆرە لە فێستیڤاڵی ئەرمینیا نمایش دەکرێت ‌بەڵگە فیلمی "بالۆرە" لە دەرهێنانی هێمن خالدی و ئاوازدانانی دڵزار عابدی گەیشتووەتە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئەرمینیا.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (باسنیوز)،فێستیڤاڵی (Apricot Tree international Documentary FF) له 22 تا 29ی ئاگۆست بە بەشداریی فیلمسازانی جیهان لە وڵاتی ئەرمینیا بەڕێوە دەچیت و فیلمی دیکۆمێنتاریی "بالۆرە" لە بەشی بەڵگە فیلمە کورتەکاندا نمایش دەکرێت.

 

باڵۆرە یەکەمین فیلمی هێمن خالدی بەمزوانە لە فێستیڤاڵی فیلمی نێدەوڵەتیی بێلگراد لە وڵاتی سێربیایش نمایش دەکرێت.

 

کەناڵی تیجارەت ‌بان لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بالۆرە، کە لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشان بە (بنملی) ناسراوە، شێوە ئاوازێکی مەقامی کوردییە کە زۆرتر ژنان بۆ دەربڕینی ویست و حەز و ئاوات و خەمەکانیان دەریان بڕیوە.

 

ناوەڕۆکی بالۆرە زۆرتر شۆخی و جەفەنگ و ڕابواردن و وتەی ئەویندارانە بووە.

سەدان و ڕەنگە هەزاران ساڵ بەرلەوەی بزووتنەوەی فێمێنیستی و یەکسانیخوازیی ژنان لە دنیا دەست پێ بکات، ژنانی کورد بە دەنگی بەرز لە دەشت و کوێستانەکانی کوردەواری هەست و خواستی خۆیان ئازادانە دەربڕیوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە