نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە / دوو هۆکاری هه‌یه
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (سپی)، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەجۆرێک تاکو ئێستا ٢٥ دینار لە نرخی هەر لیترێک بەنزین لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بەرزبۆتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بە ٨٥٠ دینارە، لیترێك بەنزینی جۆری محەسەن بە ٩٧٠ دینارە، لیتریك بەنزینی جۆری سۆپەر بە هەزارو ١٠٠ دینارە.
ئەمڕۆش بەرزان محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند" له ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێم ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکاری هه‌یه، هۆکارێکی له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار که هۆکارێک بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، دووه‌میشیان ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به ئێران به‌ستووه به‌هێنانی به‌نزین له‌وێوه ئه‌و به‌نزینه گرانه، هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه که به‌نزین لێره قۆرخکراوه بۆ دوو کۆمپانیا به ئاره‌زووی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستۆته‌سه‌ر که دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- رسوماتی ھاوردەکردنی بەنزین ھەڵگیرا
- لە ئێرانەوە بەنزین گەیشتە سلێمانی
- لە سلێمانی چەند بڕیارێك لەبارەی نرخی بەنزین و شمەك درا
- پێشبینی بۆ هەزران بوونی نرخی ئاڵتون ڕاگەیەنرا
- کاریگەری دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی‌و لیرەی تورکی لەسەر ئابوری هەرێم: سوود یان زیان؟
- سامانە سرووشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەداتە کۆمپانیاکان
- بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق و ئێران قسەمان کردووە