زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن

Thursday 19 Aug 2021 592 0
زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن بڕیارە پێشانگایەكی تایبەت بۆ ناساندنی زانكۆ یەكەمەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بكرێتەوە.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (تۆڕی میدیایی خەڵک)، پێشانگاكە لە بەرواری 23 تاكو 25ی ئابی 2021 لەهۆتێل هایكریست بە ئامادەبوونی 10 زانكۆی یەكەمی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم هەوڵە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە رۆشنبیری و زانستی و زانكۆییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراقدایە.

 

زانكۆكان لەبواری جیاوازدان و زانستە پزیشكی و ناپزیشكیەكانەیش دەگرێتەوە.

 

ئامانج لەكردنەوەی پێشانگاكە وەرگرتن و تۆماركردنی ڕاستەوخۆی خوێندكارانی هەرێمی كوردستانە لەو زانكۆیانەی لەپێشانگاكە بەشدارن.

 

ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە بەشێك لەدانیشتووانی هەرێمی كوردستان ڕوو لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە