بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق و ئێران قسەمان کردووە
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (رووداو)، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، لە دەسەڵاتی حکومەتە خۆجێییەکاندا نییە و "ئەو بابەتە راستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە هەیە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە داوایان لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردووە، هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی یان گرانبوونی بەنزین".
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و بەپێی جۆری بەنزینەکە نرخی جیاوازی لەسەر دانراوە.
دوێنێ چوارشەممە 18-08-2021، کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە رووداوی راگەیاند، لە 23ی ئابەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، "ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650 دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت".
پێشتر کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزینە و تەنیا نەوتی خاو بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، کێشەی گرانیی بەنزین چارەسەر دەبێت
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- رسوماتی ھاوردەکردنی بەنزین ھەڵگیرا
- لە ئێرانەوە بەنزین گەیشتە سلێمانی
- عێراق و ئێران بهیهكهوه دوو پاركی گهوره بنیات دهنێن
- لە سلێمانی چەند بڕیارێك لەبارەی نرخی بەنزین و شمەك درا
- سامانە سرووشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەداتە کۆمپانیاکان
- هەرێمی کوردستان و ئێران پەرە بە بازرگانی نێوانیان دەدەن
- عێراق بۆ وەبەرهێنەرانی ژاپۆن كراوەیە
- نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە / دوو هۆکاری ههیه
- ترانزێتی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان لە خاکی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخەکرا