هەولێر بووەتە ناوەندێكی بازرگانیی گرنگ بۆ هەموو عێراق

Tuesday 19 Oct 2021 480 0
هەولێر بووەتە ناوەندێكی بازرگانیی گرنگ بۆ هەموو عێراق یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی كوردستان رایدەگەینێت، هەولێر لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا پێشەنگی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقە.

 تیجارەت ‌بان،باقی محەمەد هادی، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بازاڕی هەولێر پەیوەستە بە بارودۆخی عێراق، توركیا، ئێران و سووریا و دەورووبەرەوە، بەڵام بازاڕی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك لە جۆرەكان سەربەخۆیی خۆی هەیە و توانیوویەتی ببێتە ناوەندێكی بازرگانیی بۆ هەموو عێراق، بەتایبەت هەولێر بووەتە ناوەندێكی بازرگانیی گرنگ بۆ ناوچەكانی تری عێراق".

 

باقی محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو: "تەنانەت لە هەولێرەوە زۆر بابەت و كەرستەی پیشەسازی و بەرهەمی كشتوكاڵی و بەرهەمی بیناسازی هەیە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەنێردرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئاستەنگەكان، هێشتا هەولێر لەڕووی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا پێشەنگی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقە".

 

ئەو ئەندامەی ژوورە بازرگانی و پشەسازیەکان دووپاتی كردەوە لەگەڵ ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامن بۆ ئەوەی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم هەناردەكردنی میوە و كەرەستە پیەشسازییەكان لە هەولێرەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق هەڵبگیرێت و دەشڵێت: "هەموو ئەو كێشانە کە لەبەردەم ژووری بازرگانین، لە بەغدا و لە كۆبوونەوەكان باسیان كراوە، ئەوانیش هاوكار بوون بۆ چارەسەركردنیان، بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و ئەوانیش هاوكار بوون لەگەڵمان".

 

هەر لەم بارەوە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "جگە لەوەی بەرهەمی هەرێمی كوردستان لە هەولێرەوە دەچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەو بەرهەمانەی لە دەروەش دێن لە هەولێرەوە دەچنە ناوچەكانی تری عێراق".

 

ئەو نموونەی بازرگانیی ئۆتۆمبێل دەهێنێتەوە و دەڵێت: " 70%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەولێر دەكرێن، دوای تابلۆكردن بە بازرگانانی عێراق دەفرۆشرێن، یان رەوانەی شارەكانی تری عێراق دەكرێن".

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە