ڤیزای ئێران بۆ هەرێم و عێراق ئازاد نەكراوە

Saturday 23 Oct 2021 521 0
ڤیزای ئێران بۆ هەرێم و عێراق ئازاد نەكراوە مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رەتیدەكاتەوە ڤیزای وڵاتەكەی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئازاد كرابێت و خەجت لەوە دەكاتەوە، هێشتا ئەو بابەتە كۆتایی نەهاتووە.

تیجارەت ‌بان، مەهدی شوشتەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، ئەو زانیارییانەی باس لە ئازادبوونی ڤیزای ئێران بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن راست نین.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، چونكە هێشتا بابەتەكە كۆتایی نەهاتووە و لەگەڵ بوونی  بابەتێكی لەو جۆرە، زانیاری بڵاودەكەنەوە.

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر بڵاوكرایەوە گوایە لە رۆژی 23ی تشرینی یەكەمەوە كۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئازاد دەكات و گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە