ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا

Wednesday 10 Nov 2021 531 0
ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا و سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەڵێت، كەشی كێبڕكێ‌ لە بازاڕەكانی هەرێمدا دەڕەخسێت و قۆرخكاریش قەدەغە دەكرێت.

سەروەر هاواری، بریكاری وەزیری بازرگانی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە بە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2013 دروستبووە، كە یاسایەكی گشتگیرە و بە فراوانی باسی بازاڕی كردووە بۆ هاندانی كێبڕكێ‌ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان.

 

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بەپێی یاساكە بریكاری وەزیری بازرگانی سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەبێت لە مانگی 4 فەرمانی وەزاریمان بۆ دەرچوو، لە مانگی 6 ئەنجوومەنەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

وتیشی، ئەگەر بڕگەكانی یاساكە وەك خۆی جێبەجێبكرێت كەشی كێبڕكێ‌ لە بازاڕدا دەڕەخسێت و قۆرخكاریش قەدەغە دەكرێت ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمەڵگای كوردی بەگشتی سوودمەند ببێت، چونكە كاتێك كێبڕكێ‌ دروست دەبێت و چەند كۆمپانیایەك تایبەت دەكرێن كە كاڵاوشمەك بفرۆشن ئەو كاتە هاووڵاتی بەنرخی گونجاو دەستی دەگات بە شمەكەكان.

 

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، لە ماوەی سی ساڵی حكومڕانی هەرێمدا چەندین كۆمپانیا و بازرگان هەبوون و هەن بۆیە پێویستە ئەنجومەنێك هەبێت بۆ ڕێگریكردن لە قۆرخكاری و ڕەخساندنی كێبڕكێ‌ لەسەر ئاستێكی گونجاو بۆ سودمەندبوونی هاووڵاتییان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە