هەولێر بووەتە ناوەندێكی بازرگانیی گرنگ بۆ هەموو عێراق
تیجارەت بان،باقی محەمەد هادی، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بازاڕی هەولێر پەیوەستە بە بارودۆخی عێراق، توركیا، ئێران و سووریا و دەورووبەرەوە، بەڵام بازاڕی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك لە جۆرەكان سەربەخۆیی خۆی هەیە و توانیوویەتی ببێتە ناوەندێكی بازرگانیی بۆ هەموو عێراق، بەتایبەت هەولێر بووەتە ناوەندێكی بازرگانیی گرنگ بۆ ناوچەكانی تری عێراق".
باقی محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو: "تەنانەت لە هەولێرەوە زۆر بابەت و كەرستەی پیشەسازی و بەرهەمی كشتوكاڵی و بەرهەمی بیناسازی هەیە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەنێردرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئاستەنگەكان، هێشتا هەولێر لەڕووی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا پێشەنگی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقە".
ئەو ئەندامەی ژوورە بازرگانی و پشەسازیەکان دووپاتی كردەوە لەگەڵ ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامن بۆ ئەوەی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم هەناردەكردنی میوە و كەرەستە پیەشسازییەكان لە هەولێرەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق هەڵبگیرێت و دەشڵێت: "هەموو ئەو كێشانە کە لەبەردەم ژووری بازرگانین، لە بەغدا و لە كۆبوونەوەكان باسیان كراوە، ئەوانیش هاوكار بوون بۆ چارەسەركردنیان، بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و ئەوانیش هاوكار بوون لەگەڵمان".
هەر لەم بارەوە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "جگە لەوەی بەرهەمی هەرێمی كوردستان لە هەولێرەوە دەچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەو بەرهەمانەی لە دەروەش دێن لە هەولێرەوە دەچنە ناوچەكانی تری عێراق".
ئەو نموونەی بازرگانیی ئۆتۆمبێل دەهێنێتەوە و دەڵێت: " 70%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەولێر دەكرێن، دوای تابلۆكردن بە بازرگانانی عێراق دەفرۆشرێن، یان رەوانەی شارەكانی تری عێراق دەكرێن".
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران دەگاتە 10 ملیار دۆلار
- ناوەندی بازرگانیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە
- رێککەوتنی پارێزگارەکانی هەولێر و ورمێ لەسەر 14 خاڵ
- تصمیم اقلیم کردستان برای تبدیل شدن به مرکز بازرگانی
- دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەل سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەرێم
- مهرجهكانی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گهشتكردن
- ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا
- پێشانگای كشتوكاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەكان لە هەولێر كرایەوە
- داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرا بوو
- وهزارهتی كشتوكاڵ باجی لهسهر تهماته و خهیاری دهرهكی لابرد