واژۆکردنی پڕۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

Wednesday 17 Nov 2021 526 0
واژۆکردنی پڕۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان  ئێران و  هەرێمی کوردستان پڕۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری بازرگانی لە نێوان وەزارەتی کارو هاوکاری و چاودێری کۆمەڵایەتی ئێران و یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستاندا واژۆکرا


تیجارەت ‌بان:  ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٠١/١١/١٧ بە ئامادەبوونی بەڕێز د. مەسکەنی جێگری وەزیری کارو هاوکاری و چاودێری کۆمەڵایەتی و شێخ مصطفی عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پڕۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری بازرگانی لە نێوان هەردولادا واژۆ کرا بۆ زیاتر پەرەپێدان بە بواری بازرگانی و هاوردەو هەناردەی نێوان هەردوولادا . 


لە کۆبوونەوەکەدا جێگری وەزیری کار زۆر بەگەرمی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی هاوردەکاران و شاندی یاوەری کرد کە پێك هاتبوون لە ژمارەیەك لە ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ، وە زۆر خۆشحاڵی خۆی دەبڕی کە توانیویەتی لە باڵەخانەی وەزارەتی کار و هاوکاری و چاودێری کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی زۆر شایستە  پێشوازیان لێبکات. 


ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکە بۆ واژۆکردنی پڕۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری بازرگانی بوو لە نێوان هەردوولادا تا لەم ڕووەوە هەردولا بتوانن باشتر پەرە بە پەیوەندیە ئابووریەکانی نێوان هەردولا بدەن. 


لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران خۆشحاڵی و خۆی و شاندەکەی  بەو پێشوازیە گەرمەی وەزارەتی کار دەربڕی و ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە هاوکاری تەواوی ئەو لایەنانە دەبین کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی پەرە بە بواری ئابووری بدەن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا. 


شایەنی باسە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆتۆکۆڵی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا واژۆ کردووە و زیاتر لە هەڵی برەوداندایە بۆ کەرتی بازرگانی و زیاتر برەودان بە بواری ئابووری. 

 


لە کۆتایدا دیدارەکەشدا بەڕێز جێگری وەزارەتی کار و هاوکاری و چاودێری کۆمەڵایەتی دیاریەکی تایبەتی پێشکەش بە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کرد .

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە