ئێران 53 هەزار تۆن كاڵای لە دەروازەی مەهرانەوە هەناردەی عیراق كردووە

Saturday 13 Nov 2021 438 0
ئێران 53 هەزار تۆن كاڵای لە دەروازەی مەهرانەوە هەناردەی عیراق كردووە بەتەنها لە7 مانگی رابردوودا ئێران بە بارستایی زیاتر لە 53 هەزار تۆن كاڵاو شمەكی لەرێگەی دەروازەی سنوری مەهرانەوە هەناردەی عیراق كردووەو بڕی ئەو هەناردانەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

تیجارەت ‌بان: مەهناز همەتی بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی پێوانەسازی و كوالێتی كاڵاكان لەپارێزگای ئیلامی ئێران رایگەیاند: لەپاش رۆژی 21ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو بەبڕی 53 هەزارو 494 تۆن كاڵاو شمەك لە دەروازەی سنوری مەهرانەوە هەناردەی عیراق كراوە.


وتیشی: زۆرینەی ئەو كاڵایانەی هەناردەكراون بریتیبوون لە بەردی بیناسازی و شیش و كەرەستەكانی تری بیناسازی و پارچە یەدەگەكانی بەرهەمی ئۆتۆمبێل و مادە كیمیاییەكان بۆ پیشەسازییە جیاوازەكان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە