قەبارەی هەناردە و هاوردەی ئێران لە حەوت مانگی رابردوو راگەیەنرا

Tuesday 9 Nov 2021 609 0
قەبارەی هەناردە و هاوردەی ئێران لە حەوت مانگی رابردوو راگەیەنرا ئێران لە حەوت مانگی رابردوودا شتومەكی هەناردەی 142 وڵاتی دنیا كردووە، لە 110 وڵاتی دنیاش هاوردەی هەبووە. زۆرترین هەناردەی ئێران بۆ چین و زۆرترین هاوردەشی لە ئیماراتەوە بووە.

تیجارەت ‌بان: رۆحوڵا لەتیفی گوتەبێژی گومرگی ئێران ئاماژەی داوە، لە دوای چین، زۆرترین هەناردەی ئێران بۆ عێراق، توركیا، ئیمارات و ئەفغانستان بووە.

 

ئێران لە ماوەی حەوت مانگدا 99 ملیۆن تۆن كاڵا و شتومەكی بە بەهای 55 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی دنیا ئاڵوگۆڕ كردووە. 142 وڵات بەشێوەیەكی راستەوخۆ شتیان لە ئێران كڕیوە و 110 وڵاتیش هەناردەیان بۆ ئێران هەبووە.

 

قەبارەی هەناردەی ئێران لە حەوت مانگی رابردوودا 27 ملیار و 74 ملیۆن دۆلار بووە، چین بە حەوت ملیار و 689 ملیۆن دۆلار، عێراق بە پێنج ملیار و 483 ملیۆن دۆلار، توركیا بە سێ ملیار و 397 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە دوو ملیار و 590 ملیۆن دۆلار و ئەفغانستان بە ملیارێك و 126 ملیۆن دۆلار، پێنج وڵاتن كە ئێران زۆرترین هەناردەی بۆیان هەبووە.

 

لەو 142 وڵاتەی ئێران ئاماژەی بە ناوەكانی كردووە و بە قسەی خۆی هەناردەی بۆیان هەبووە، ناوی كۆمەڵێك وڵات هەن كە لە خوارووی 10 هەزار دۆلاریان بۆ هەناردە كراوە. بۆ نموونە بە بەهای شەش هەزار و 500 دۆلار هەناردەی ئێكوادۆر كراوە و سەرووی حەوت هەزار و 500 دۆلاریش هەناردەی نیكاراگوا كراوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە