هەناردەی ئێران بۆ عێراق، 6 ملیار دۆلار لە ماوەی هەشت مانگدا

Monday 27 Dec 2021 484 0
هەناردەی ئێران بۆ عێراق، 6 ملیار دۆلار  لە ماوەی هەشت مانگدا ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێرانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، هەناردەكانی ئێران بۆ عێراق ‏لەماوەی هەشت مانگدا گەیشتووەتە 6.1 ملیار دۆلار.‏

تیجارەت بان، حەمید حسەینی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ژوورەكە لەلایەنی ئێرانییەوە، ئاماژەی بە ‏كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی ئێران بۆ ‏عێراق لە ساڵی 2020دا كرد و وتی، داخستنی سنوور و دابەزینی فرۆشتنی نەوتی ‏عێراق، هەروەها كەمبوونەوەی داهات بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ‏نێوان هەردوو وڵات و بڕەكەی كەمتر بوو لە 8 ملیار دۆلار.‏

 

بەڵام حسەینی، وەك ئەوەی میدیاكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، وتوویەتی، “لەمساڵدا ‏سەرەڕای بوونی كێشە لە بواری هەناردەی غاز و كارەبا، هەناردەی بەرهەمە ‏نەوتییەكانمان بۆ عێراق هەبوو، بەهۆیەوە كۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتە زیاتر ‏لە شەش ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لەماوەی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا (بەپێی ساڵی ‏ئێرانی كە لە 21ی ئازارەوە دەستپێدەكات)، واتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلاری مانگانە”.‏

 

بەرپرسەكەی ژوورە بازرگانییە هاوبەشەكە ئەوەی ڕوونكردەوە، لەماوەی ئەمساڵدا (ساڵی ‏هەتاوی) تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن شمەك لە ئێرانەوە بۆ عێراق ڕەوانە كراوە.‏

 

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرێك لە پیشەسازییە ئێرانییەكان بەرهەمە زیادەكانیان بۆ عێراق ‏ڕەوانە دەكەن.‏

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە