بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە

Tuesday 8 Feb 2022 534 0
بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە بانکی ناوەندی عێراق لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ئاستی فرۆشی رۆژانەی دۆلاری بەرزکردەوە و گەیشتە زیاتر لە ٢١٦ملیۆن دۆلار.


تیجارەت بان، ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشی رۆژانەی دۆلار بە رێژەی ٥.٨٨٪ زیادکرد و بەمەش بەهاکەی گەیشتە ٢١٦ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دۆلار.


ئاماژەی بەوەشدا، ئاستی فرۆشتنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە دوێنێ کە ئاستی فرۆشتنی دۆلار ٢٠٤ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار دۆلار بووە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ٢٨ بانک بۆ پڕکردنەوەی خواست لەسەر پاڵپشتیکردنی هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات و ١٩ بانک بۆ پڕکردنەوەی خواست لەسەر دراوە نەختییەکان و ٢٦٢ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردنی دراو ئاڵوگۆریان بە دراوەکە کردووە.

 

بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو و لە پێش دانانی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز کردەوە./nrtv

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە