بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

Sunday 13 Feb 2022 411 0
بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات ئەندامێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی مشتومڕەکانی بەرزکردنەوە یاخود نزمکردنەوەی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لەئێستادا هیچ ئەگەرێک بۆ ئەو هەنگاوە نییە و نرخی دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە.

تیجارەت بان، مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق (شەممە 12-2-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەر دەنگۆیەک کە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بەرزکردنەوە یان نزمکردنەوەی دۆلار تەنها پڕوپاگەندەی کەسانێکن و هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخەکە لەسەر نرخی نەوت ڕێکدەخرێت، بەڵام نامانەوێت پەلە بکەین لەو بابەتەدا و ئێستا هەموو شتێک جێگیرە."   

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، لەم کاتەدا نزیک و دوور هیچ ئەگەرێک بۆ گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلاردا نییە."   

  

پێشتر دەنگۆیەک هەبوو کە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار دینار جێگیر دەکات.   

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە