“بۆ گۆرانكاری لەبەهای دۆلار، بانكی ناوەندی بێ ڕاوێژی بانكی جیهانی و سندوقی دراو هەنگاو نانێت”

Monday 21 Feb 2022 513 0
“بۆ گۆرانكاری لەبەهای دۆلار، بانكی ناوەندی بێ ڕاوێژی بانكی جیهانی و سندوقی دراو هەنگاو نانێت” بەرێوەبەری ئینستیوتی ئابووری بەژمارەدەڵێت؛ ئەو شڵەژانەی لەبازاری دۆلار لەعێراق هەیە هیچ پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە نییە و لەژیر كاریگەری پەیامە سیاسیەكان ڕوودەدات.

تیجارەت بان، بیلال سەعید، بەرێوەبەری ئینستیوتی ئابووری بەژمارە، ئاشکرایدەکات؛ دۆلار تا پەیامی سیاسی هەبێت لەسەرەوەی 146 هەزار دەبێت، بەڵام كاتێك بانكی ناوەندی قسەی هەیە گۆرانكاری دروست دەبێت، چونكە تەنیا بانكی ناوەندی دەسەڵاتی خستنەڕووی دۆلاری هەیە و دابەزاندنی دۆلار لەدەسەڵاتی ئەودایە.

 

بیلال سەعید سەڵێت؛ خویندنەوەی هەڵە بۆ راگەیەنراوی ئەم ئێوارەی بانكی ناوەندی كرا لەكاتێكدا بانكی ناوەندی ئۆباڵی بەرزبوونەوەی نرخ و كاریگەری بەرزی دۆلاری لەسەر بازار بەستەوە بە لایەنەكانی دیكەی حكومەت بەبێ ئاماژەكردن بەدابەزاندنی دۆلار.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ تا ئەم ساتە بانكی ناوەندی داكۆكی لە سیاسەتی خۆی دەكات و نایەوێت دۆلار دابەزێنێت، بۆیە وریابن لەمامەڵەكردن بەدۆلارەكانتان.

 

بەرێوەبەری ئینستیوتی ئابووری بەژمارەئەوە دەخاتەڕوو؛ سبەی ئەگەر بانكی ناوەندی وەك هەفتەی رابردوو خستنەڕوو بە 146 هەزار بۆ بازار ئەنجام بدات جاریكی دیكە دۆلار دەگەڕێتەو سەروی 146 هەزار دینار لە بازاری عێراق، جاریكی دیكە تاكیدتان بۆ دەكەمەوە گورانكاریكردن لەبەهای دۆلار لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندیە، بەڵام بەبێ پرس و ڕاوێژی بانكی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هیچ هەنگاوێك نانێت، چونكە دەستكاریكردنی جارێكی دیكە مەترسیەكە لەسەر عێراق زۆر زیاتر دەكات بەبێ ئاگاداركردنەوەی لایەنە نێودەوڵەتییەكان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە