شه‌ش خاڵی موقته‌دا سه‌در بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار

Thursday 17 Feb 2022 547 0
شه‌ش خاڵی موقته‌دا سه‌در بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در شه‌ش پێشنیاری نوێی به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی خسته‌ڕو، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌ پێشنیاره‌كانیش، "ده‌بێت رێگری له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ بگیرێت".


تیجارەت بان، موقته‌دا سه‌در له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی چه‌ند پێشنیارێك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت.


ده‌قی پێشنیاره‌كان:


یه‌كه‌م: راگرتنی به‌هه‌ده‌ردانی دراوه‌كان و به‌توندی رێگری بكرێت له‌ دراوی ساخته‌

دوه‌م: ڕه‌چاوی هه‌ندێك بانكی وه‌ك بانكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قابز و ئه‌نساری سه‌ر به‌ چه‌ند كه‌سێك بكرێت كه‌ كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بانكی دیكه‌ی ناحكومی.

سێیه‌م: ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت

چواره‌م: ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت

پێنجه‌م: ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێكوپێك و به‌پێی یاساگه‌لێك كه‌ به‌های دیناری عێراقی زیاد بكات.

شه‌شه‌م: مامه‌ڵه‌كردنی پته‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به‌ هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه‌ كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردوه‌.
 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە