نرخی نەوت و زێڕ و گەنم بەرزبوونەوە
تیجارەت بان، دوای ئەوەی سەرۆكی روسیا دانی نا بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆهانسك و دۆنێتسك لە هەرێمی دۆنباسو هێزی سەربازی روسیا چوونە نێو ئەو ناوچانە، نرخی نەوتو غاز و زێڕو دانەوێڵە بەرزبوونەوە.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەماوەیەكی كەم گەیشتە 99 دۆلارو 24 سەنت، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی ڕۆژئاوای تێكساس گەیشتە 95 دۆلارو 50 سەنت، بەڵام ئێستا برێنت لەخوار 97 دۆلارو نەوتی تێكساس لەخوار 93 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوە دەكرێت.
هاوكات نرخی زێڕ كە بەپەناگەیەك دادەنرێت بۆ پاراستنی سەرمایەی وەبەرهێنەران بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆوەو یەك ئۆنسەی گەیشتە هەزارو 913 دۆلار.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-یش بڵاویكردەوە: بەهۆی گرژییەكانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا نرخی دانەوێڵە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، چونكە ئەو دوو وڵاتە یەك لەسەر سێی هەناردەی گەنمی جیهان پێكدەهێننو زۆرترین بڕی گەنم هەناردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، بەو هۆیەشەوە نرخی گرێبەستەكانی داهاتووی گەنم لەبۆرسەی شیكاگۆ بەرێژەی لەسەدا 7 بەرزبۆوەو نرخی هەر بوشێلێك گەنم گەیشتە 8 دۆلار، كە ئەوەش نزیكە لە بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو، كاتێك نرخی بوشێلێك بۆ 8 دۆلارو 50 سەنت بەرزبوەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی، ئۆكرانیا بە سەبەتەی خۆراكی ئەوروپا دادەندرێت، هەروەها بەرپرسە لە هەناردەی سەدا 10ـی گەنم لە جیهاندا./
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئێرانییەکان روویان لە کڕینی زێڕ کردووە
- نرخی نهوت دابهزی
- سەدا 45 ی کارەبا و گازی عێراق لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت
- حكومەتی هەرێم باجی بۆریی نەوت لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان زیاتردەكات
- هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمهریکا بەرزدەبێتەوە
- هەناردەی نەوتی عێراق له سەدا 1.3 لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبووەتەوە
- بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران زیادیكردووە
- جێگری وەزیری نەوتی ئێران: هەرێمی کوردستان داوای کڕینی گازی سرووشتی لێکردووین