سەدا 45 ی کارەبا و گازی عێراق لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت

Monday 28 Feb 2022 489 0
سەدا 45 ی کارەبا و گازی عێراق لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە سەدا 45 ی کارەبا و گازی وڵاتەکەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، وتی: بەغدا خوازیاری چارەسەری کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکایە.

تجارەت بان، فواد حسێن وەزیری دەەوەی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت سەبارەت بە قەیرانی کارەبای عێراق و دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا باسی کرد.

 

ناوبراو وتی لە وڵاتەکەی کە نزیک بە سەدا 45 ی کارەبا و گازی ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، قەیرانی کارەبا هەیە و عێراق بو دوای تەڤل بوون بە پڕۆژەی گواستنەوەی کارەبای وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری، ئوردون، مسر و تورکیایە.

 

فواد حسێن سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق وتی: پێوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا، پێوەندی لەگەڵ وڵاتێکی هاوپەیمانە. ئەمریکا ڕۆڵی گرینگی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناو بردنی ڕژێمی پێشوو هەبووە. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق کشانەوە بەڵام دوای هێرشی داعش، بەرپرسانی عێراق بۆ شەڕ دژی داعش داوای یارمەتیان لە ئەمریکا کردەوە.

 

وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە نیگەرانی عێراق لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا وتی کە نیگەرانییەک بوونی نییە و ئەگەر دوو لایەنی گفتوگۆکە بگەنە ڕێککەوتن شتێکی باشە. کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سەردەمی ترامپ لەسەر دۆخی عێراق و دۆخی ئەمنیەتی و سیاسەتی عێراق کاریگەر هەبوو؛ هەر بۆیە خوازیاری چارەسەری کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاین و ئەوەش لە بەرژەوەندی دوولایەنەکە و ناوچەکەش دەبێت.

 

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە