براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز

Wednesday 18 May 2022 215 0
براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز کەس و گرووپە براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ناسێندران.


ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەت یشانۆی کوردی سەقز ڕۆژی سێشەممە 27 ی گوڵان لە هۆڵی پەردیسی سینەمایی مێهری ئەو شارە بەڕێوەچوو.

 

لێژنەی ناوبژیوانانی ئەو فێستیڤاڵە خەڵاتی دیزاینی شانۆیان بەخشیە شانۆی "هاری" لە ئەفشین خدری.

 

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە نەرمین سەلاحی بۆ شانۆکانی جورئەت و حەقیەت و ئازین حاجی میرزایی بۆ شانۆی هاری.

 

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرایە داریووش ڕەفیعی بۆ شانۆی سیاساڵ و فەرمان مەحموود بۆ شانۆی گێژەن.

 

هادی بەهرامی خەڵاتی باشترین نووسەری بۆ نووسینی شانۆی جورئەت و حەقیقەت بردەوە.

 

پەرویز ئەحمەدی دەرهێنەری سیاساڵ وەکوو باشترین دەرهێنەر خەڵات کرا.

 

هەروەها لێژنەی ناوبژیوانانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز، دوو شانۆی "سیاساڵ" و "ئاژەڵ" یان بۆ بەشدار لە فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵبژارد./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە