لە سنووری گوندەكانی سنە 26 ماڵی گەشتیاری هەن

Sunday 22 May 2022 365 0
لە سنووری گوندەكانی سنە 26 ماڵی گەشتیاری هەن سەرپەرشتی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی شاری سنە رایگەیاند، 26 ماڵی گەشتیاری لە گوندەكانی ئەو شارە هەن.

تیجارەت بان: پەیام مەجیدی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی 3 ماڵی گەشتیاری ئەو شارە، رایگەیاند، ئێستا 23 ماڵی گەشتیاری لە گوندەكانی ئەو شارە هەن كە بە كردنەوەی ئەم سێ ماڵەش ڕێژەكەی بۆ 26 ماڵ بەرز بووەتەوە و لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئیدارە دەكرێن.

 

راشیگەیاند، ئەو ماڵە گەشتیارییانە بوونەتە هۆی گەشەی ئابووری لە گوندەكان، جگە لە گەشەی گەشتیاری گوندەكان، دەتوانرێت هەلی كار بۆ دانیشتووانی گوندەكان بڕەخسێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد هاوكات لەگەڵ هەفتەی میراتی فەرهەنگی 3 ماڵی گەشتیاری تاو لە گوندی گەلێن، ماڵی گەشتیاری گەلاوێژ و سروە لە گوندی هەشەمێز بە سەرمایەدانەری زیاتر لە یەك ملیار و 200 ملیۆن تمەن و دروست كردنی هەلی كار بۆ زیاتر لە 10 كەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ، بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە خەڵك و بەرپرسان كرایەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە