'ئاتابای' لە دەرهێنانی نیکی کەریمی لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت

Tuesday 14 Jun 2022 349 0
'ئاتابای' لە دەرهێنانی نیکی کەریمی لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت فیلمی سینەمایی 'ئاتابای' لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نیکی کەریمی، ئەستێرەی ناسراوی سینەمای ئێران، لە سینەماکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک لە هەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت.

تیجارەت بان:

'ئاتابای' لە نووسینی هادی حەجازی فەر و نیکی کەریمییە و ژمارەیەک لە سینەماکارانی ئێران رۆڵی تێدا دەگێڕن، لەوانە: هادی حەجازی فەر، سەحەر دەوڵەتشاهی، جەواد عیزەتی، دانیاڵ نوروش، یوسفعەلی دەریادڵ، مەهلەقا مەی نووش، مەعسوومە رەبانی نیا و میرمەجید حوسێنی. 

 

فیلمەکە بەرهەمی 2019یە و بە بەرپرسیاری محەممەد تۆریوەریان و بە هەماهەنگی میهری فەریقی، بەرپرسی کۆمپانیای کلاسی ڤیژن و بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لە سینەما سالم لە سلێمانی، لە سینەمای ئێمپایەر لە هەولێر و هەروەها لە سینەمای دهۆک مۆڵ لە دهۆک پێشاندەدرێت.

 

یەکەم پێشاندانی فیلمەکە لە 38مین فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بوو و بەربژێری وەرگرتنی سیمورغی بلوورین بوو لە پێنج بەشدا، هەروەها فیلمی هەڵبژاردەی رخنەگران و نووسەرانی گۆڤاری مانگانەی 'فیلم' بوو؛ لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە، لەوانە: 40مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامبریج لە بەریتانیا و باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای هونەرەکان و فیلم و تەلەڤیزیۆنی بەریتانیا بافتا، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاسیا پاسیفیک لە ئوسترالیا، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی داکا لە بەنگلادیش، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پۆنا لە هیندستان، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سۆفیەمنار لە بولگاریا و چەندین فیستیڤاڵی دیکە. 

 

فیلمی سینەمایی 'ئاتابای' لە 14یەمین خولی جەژنی گەورەی رخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ئێرانیش توانی پێنج خەڵاتی سەرەکی بەدەستبێنێت، لەوانە: خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین دەرهێنان، خەڵاتی باشترین سیناریۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەر پیاو لە رۆڵی لاوەکیدا بۆ جەواد عیزەتی، هەروەها خەڵاتی باشترین میوزیکی دەق بۆ میوزیکزانی ئێرانی حوسێن عەلیزادە.  

 

'ئاتابای' سەرنجی نووسەران و رەخنەگرانی بەرچاویی نێودەوڵەتیشی بۆ لای خۆی راکێشاوە؛ پڕۆفیسۆر ژان میشێل فڕۆدۆن، نووسەر و رەخنەگری بڵاوکراوەکانی 'لۆمۆند' و 'کایە دۆ سینەما' و مامۆستای سینەما لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی لە پاریس، دوای بینینی دوایین بەرهەمی سینەمایی نیکی کەریمی، وتارێکی سەبارەت بەم بەرهەمە سینەماییە نووسیوە.

 

لە بەشێکیدا هاتووە: پێنجەمین فیلمی نیکی کەریمی، دان پێدانانێکی راشکاوانەیە بە تواناکانی ئەو لە بواریی فیلمسازیدا. 'ئاتابای' نە تەنیا پێداگرە لەسەر تواناکانی نیکی کەریمی لە بواری فیلمسازیدا، بەڵکو شایەدییەکە بۆ ئازادیی ناخیی کە ئەم تواناییەی لەودا بەدیهێناوە تا سنوورەکانی وێنەگرتنی چیرۆکێکی کاریگەی ببەزێنێت و سەرنجی هەر جۆرە بینەرێکیش بۆلای خۆی رابکێشێت.

 

لە پوختەی سیناریۆی فیلمی سینەمایی 'ئاتابای'ـدا هاتووە: کازم ئاتابای تەمەن 40 ساڵ بە هاوڕێیەتی لەگەڵ باوک و خوشکەزاکەی لە پیرکەندی ژیان بەسەر دەبەن.

 

بەشێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە، بریتین لە؛ دەرهێنەر: نیکی کەریمی، نووسەر: نیکی کەریمی و هادی حەجازی فەڕ، میوزیک: حوسێن عەلیزادە، وێنەگر: سامان لوتفیان، مونتاژ: حوسێن جەمشیدی گەوهەری و بەرهەمهێنەر: نیکی کەریمی. 

 

نیکی کەریمی، وەک ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی 21مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ترابیکا لە ئەمەریکا بە بەرپرسیاریی رۆبێرت دێ نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی دەستنیشانکراوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە