له ورمێ یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن سێو بەرهەم دەهێندرێت

Thursday 21 Jul 2022 561 0
له ورمێ یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن سێو بەرهەم دەهێندرێت سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ پێشبینی دەکات، ئەمساڵ لەو پارێزگایەدا یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن سێو بەرهەم بهێندرێت. 

تیجارەت بان: ئەکبەر کەرامەتی، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و گەرماوە، نزیکەی 20٪، واتە 240 هەزار تۆن لە بەرهەمی سێوی ئەو پارێزگایە کەڵکی خواردنی نایەت و بە کارخانەکانی بەرهەمهێنەری ئالیک دەدرێت.
 
بەگوتەی ئەکبەر کەرامەت، بەرهەمی سێو سەرچاوەی داهاتی زیاتر لە 60 هەزار بنەماڵەی پارێزگای ورمێیە و ژمارەیەکی زۆر هەلیکار دەڕەخسێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی بازاڕی فرۆشی، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی بەرهەمی سێوی ورمێ، کە هەموو ساڵێک کێشەی بۆ جووتیاران دروست کردووە.
 
پار لە پارێزگای ورمێ یەک ملیۆن و 270 هەزار تۆن سێو بەرهەم هاتووە و 550 هەزار تۆنی بۆ وڵاتانی دیکە هەناردە کراوە.
 
بەشێک لە بەرهەمی سێوی پارێزگای ورمێ، کە باوەرێنی پێدەگوترێ، لەبەر ئەوەی کە کارگە بگۆڕەکان نەیاندەکڕییەوە، خراپ دەبوو و بەوهۆیەوە جووتیاران زیانیان کردووە.
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەشڵێت، 83 ناوەندی فرۆشتن بۆ سێوی باوەرێن دروستکراوە و رەنگە ژمارەی ئەو ناوەندانە زیاتریش بن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە