هەرێمی کوردستان و ئێران پەرە بە بازرگانی نێوانیان دەدەن

Friday 27 Aug 2021 546 0
هەرێمی کوردستان و ئێران پەرە بە بازرگانی نێوانیان دەدەن بەمەبەستی زیاتر لێکنزیکبوونەوە و ئاشنابوون بە کارەکانی یەکدی و پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکان، دیدارێکی بازرگانی بۆ بازرگانانی کوردستان لەگەڵ 20 کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

تیجارەت ‌بان: بە گوێرەی هەواڵی (K24)، بارزگانانی کوردستان دیدارەکە بۆ پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە گرنگ دەزانن و کۆمپانیاکانی وڵاتی ئێرانیش، ھەرێمی کوردستان بۆ کاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتەکەیان بە وێستگەیەکی گرنگ دەزانن.

 

دیدارێکی بازرگانی گرنگە لە نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەی، کە بەشداری چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی "دی بی ئێکس"یان کردووە، خاوەن کار و کارخانەکان باس لە وردەکاری کارەکانیان بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەن و ئەوانیش بە ھەمان شێوە شێوازی کارکردنیان بۆ بازرگانانی کورد رووندەکەنەوە، دیدارەکە گرنگییەکەی ئەوەیە، کە بازرگانان رووبەڕوو لەگەڵ یەکتر دادەنیشن و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکدی دەکەن و ئەگەر لێکتێگەیشتنیش ھەبوو ئەوا دەتوانن پڕۆتۆکۆلی کاری ھاوبەش واژۆ بکەن و لەوەش گرنگتر، کۆمپانیا ئێرانییەکان دەتوانن کارخانە دروست بکەن، بەتایبەت لەڕووی پیشەسازییەوە، کە ئەوەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەردوولا.

 

موستەفا رەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان گوتی: "لێكه‌وه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌و دیداره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بازرگانان ده‌توانن راسته‌وخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن، ئێمه‌ ده‌توانین سوود له‌ ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌وان وه‌ربگرین".

 

ئێران و ھەرێمی کوردستان مێژوویەکی دێرینیان لە ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوانیان ھەیە و ئێستا ئەو پەیوەندییە بەرەو پێش چووە، چونکە وەک بەڕێوەبەری بەشی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پێشانگای "دی بی ئێکس"ی سلێمانی ئاماژەی بۆ کرد، ئەوان ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا وەکو وێستگەیەکی گرنکی بازرگانی دەبینن.

 

مەھدی سەعید زاکرین، بەڕێوەبەری بەشی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە پێشانگای "دی بی ئێکس"ی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی گوتی: "ئێران ھەموو کاتێك پەیوەندییەکی باش و دۆستانەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبووە، وەکو ھاورێیەکی نزیك سەیری ھەرێمی کوردستانی کردووە، ئێمە دەتوانین لە رێگای بازرگانیەوە پێداویستییەکانی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان دابین بکەین، ھاوکات دەتوانین لە رێگه‌ی بازرگانانی ھەرێمی کوردستانەوە، دەست بە سەر بازاڕەکانی عێراقیشدا بگرێن و ھەناردەکانمان بۆ عێراق زیاتر بکەین".

 

ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانە زیاتر لە (6) ملیار دۆلارە و ھەردوولا ئامانجیان ئەوەیە چالاکییە ئابورییەکانی نێوانیان بۆ بەرزترین ئاست بەرن، بەپێی ئامارێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانیش لە کۆی (11) ھەزار بازرگانی ھەرێمی کوردستان زیاد لە (2) ھەزاریان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کار دەکەن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە