هەنگاوەکانى بانکی ناوەندی بۆ دابەزینى نرخى دۆلار

Saturday 4 Sep 2021 707 0
هەنگاوەکانى بانکی ناوەندی بۆ دابەزینى نرخى دۆلار جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە نرخی ئێستای دۆلاردا هەنگاوێکی تاوتوێ کراوە لەلایەن چەند لایەنێکەوە و گۆڕانکارییەکە دوای خوێندنەوەی زۆری وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی ئەنجام دەدرێت.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ئێن ئاڕ تی)، ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕینی نرخی دۆلار کاتی زۆر پێویستە و دەبوایە لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەو بڕیارە بدرێت و جێبەجێ بکرێت.

 

یاسرى هیواخواز بوو نرخی دۆلار جێگیر بکرێت، بەردەوام بێت و چالاکی ئابووری بگەڕێنێتەوە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نرخەی ئێستای.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بەهۆی باشبوونی نرخی نەوتەوە یارمەتی کورتهێنانی دارایی دەدات و باوەڕ ناکرێت تا کۆتایی ساڵ ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

 

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رونیکردەوە، پێشنیازکراوە جیاوازی نرخی نەوت و داهاتەکەی بەکاربێت بۆ پرۆژەکان و پارێزگاکان، بەڵام بۆچوونی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دارایی ئەوەیە کە کورتهێنانی بودجە لەسەرو هەموو پڕۆژەیەکی ترەوە چارەسەر بکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بە بڕیارێکی حکومەتی ناوەندی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرزکرایەوە و نرخی هەر دۆلارێك بە ١٤٥٠ دینار جێگیرکرا و لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نرخی دۆلاری بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی جێگیرکرد.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە