ئەمەریکا ناردنی ملیۆنان دۆلاری بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

Friday 10 Sep 2021 657 0
ئەمەریکا ناردنی ملیۆنان دۆلاری بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئاشکرایکرد، ئەمەریکا بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات کە سودی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری کارەبا و بواری پیشەسازی دەبێت.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ناسنیوز) لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر (پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم پاڵپشتیە داراییە ئەمریکیە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان."   

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان. ویلایەتە یەکگرتووەکانیئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و پێکەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات."   

  

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە