سامانە سرووشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەداتە کۆمپانیاکان
تیجارەت بان: (بەپێی ڕاپۆرتی (روداوو) بۆ ئەو مەبەستە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتەکە بکەن.
بەخشینی مۆڵەتەکە وەکو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی پێکردووە، "لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان" بووە.
ئێستا گرفتی سووتەمەنی لە بەشێکی وڵاتانی جیهان سەریهەڵداوە، بەشێکی زۆریشی پەیوەندی بە گرانبوونی نرخی نەوتەوە هەیە کە ئێستا هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 83 دۆلارە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ماوەی رابردوودا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دەگاتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت و بە 690 دینار دەدرێتە شۆفێران. حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە، درێخی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە کە "هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە."
رۆژی یەکشەممە، 24-10-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "هەموو دەزگاکانی راسپاردووە کە دەبێت نرخی بەنزین و سووتەمەنی دابەزێت." پارێزگاری هەولێر گوتیشی "نرخی بەنزین دادەبەزێت و هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن" بۆ ئەو مەبەستە.
لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستاندا چەند جۆرێک بەنزین هەن، دیارترینیان سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵن. نرخی هەموویان جیاوازە و ئێستا لە 660 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو هەزار و 300 دینار.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- كۆڕبهندی B2Bی ئێران و ههرێمی كوردستان له سلێمانی بهڕێوهدهچێت
- رسوماتی ھاوردەکردنی بەنزین ھەڵگیرا
- لە ئێرانەوە بەنزین گەیشتە سلێمانی
- حکومەتی عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی لەسەر 12 جۆر خۆراک و خواردنەوە هەڵگرت
- لە سلێمانی چەند بڕیارێك لەبارەی نرخی بەنزین و شمەك درا
- پێویستیی دامەزراندنی کۆمپانیای هاوبەشی ڕێگا و بانی ئێران و عێراق
- هاوردەکردنی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیه
- عیراق هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكات
- قەبارەی هەناردە و هاوردەی ئێران لە حەوت مانگی رابردوو راگەیەنرا
- بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق و ئێران قسەمان کردووە