عیراق هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكات

Thursday 11 Nov 2021 570 0
عیراق هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكات وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، بەهۆی زۆری بەرهەمی تەماتەو پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ، بریاردراوە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغە بكرێت.


(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەییاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پشت بەستن بەو دەسەڵاتانەی دراوەتە وەزارەتەكەمان، بریاردراوە لە 10ی تشرینی دووەمی 2021وە هاوردەكردنی تەماتە لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانەوە قەدەفە بكرێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش راسپیردراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، بریاری قەدەغەكردنی تەماتەی هاوردە لەبەرئەوە بووە ئەو بەرهەمە لەسەرجەم پارێزگاكاندا بوونی هەیەو پێدواستی ناوخۆیی پڕكردۆتەوە، جگەلەوەش ئامانجی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەیە پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی لەلایەك و بەكارهێنەر لەلایەكی تر بكات.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە