25 تەن دۆشاوی تەماتە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

Wednesday 27 Apr 2022 449 0
25 تەن دۆشاوی تەماتە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیگە، زیاتر لە 25 تەن دۆشاوی تەماتەی قوتوبەند لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕاندرایەوە بۆ ئێران.

تیجارەت بان، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/4/26 یەك باری ئاوی تەماتەی 830 گرامی بە بڕی 25 تەن و 80 کیلۆگرام بۆ وڵاتی سەرچاوە گەرێندرایەوە، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی تاقیگەیی له‌ هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک، چونکە لەگەڵ رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەدەگونجاو ڕێگە بە هاوردەکردنی بۆ ناو هەرێمی کوردستان نەدرا".

 

ئەوەش خراوەتە روو: "هەر کاڵایەک و خواردن و خواردنەوەیە لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئەگەر لە تاقیگە پشکنینی بۆ کرا و لەگەڵ رێنوێنییەکان نەگونجا، لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران دەگەڕێندرێتەوە وڵاتی سەرچاوە و رێگە بە هاوردەکردنی‌ بۆ ناو هەرێمی کوردستان نادرێت".

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە