یادى جه‌لالى مه‌له‌كشا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

Friday 26 Nov 2021 690 0
یادى جه‌لالى مه‌له‌كشا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ چاودێرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یادى نووسه‌ر و شاعیرى ناودارى كورد "جه‌لال مه‌له‌كشا" به‌رز ڕاده‌گیرێت.

تیجارەت ‌بان: بڕیاره‌ ڕۆژى یه‌كشه‌م 28ى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 3:30ى دوا نیوه‌ڕۆ، له‌ ژێر چاودێرى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر یادى نووسه‌ر و شاعیرى ناودارى كورد "جه‌لال مه‌له‌كشا" بكرێته‌وه‌.

 

ئاماده‌بوون له‌ یاده‌كه‌ بۆ هه‌مووانه‌ و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى بۆ خۆپارێزى له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌رجى به‌شدارى كردنه‌، یاده‌كه‌یش له‌ هۆڵى پێشه‌وا له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

جه‌لالی مه‌له‌كشا شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵى 1951 لە گوندی مەلەکشای سەر بە شاری سنە هاتووەتە دنیاوە و هه‌ر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە. سه‌ره‌تای كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ی بة نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێ كرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه‌ ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران). دوای ساڵی 1979 قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیشدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو.

 

 

بۆ ماوەی 14 ساڵ وەک نووسەر و رِۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات. شیعرەکانی مه‌له‌كشا، تا ئێستة بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، سويدی، چهندان زمانى تر وەرگێڕدراون. جەلالی مه‌له‌كشا، ڕۆذى شەموو 31ى تشرينى يةكةمى سالَى 2020، له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد./وشە

 

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە