لە هەولێر کتێبی (فەرهەنگی وشە زبرەکان) بڵاو دەکرێتەوە

Wednesday 29 Sep 2021 615 0
لە هەولێر کتێبی (فەرهەنگی وشە زبرەکان) بڵاو دەکرێتەوە بەپێی ئاگادارییەکی دەزگای ڕۆسا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، کتێبی فەرهەنگی وشە زبرەکان، لە نووسینی حەمەفەریق حەسەن ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر بڵاو دەکرێتەوە.

تیجارەت ‌بان: کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 30/9/2021 لە دەزگای ڕۆسا، بەرانبەر هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نووسەر حەمەفەریق حەسەن، ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی (فەرهەنگی وشە زبرەکان) بەڕێوە دەچێت.

 

بەپێی هەمان سەرچاوە فەرهەنگەکە لە بواری خۆیدا دەگمەنە و بریتییە لە 200 لاپەڕە توێژینەوە و پتر لە 500 لاپەڕە قامووس.

 

 نووسینی ئەم قامووسە چارەکە سەدەیەکی خایاندووە و نووسەر سوودی لە 130 سەرچاوەی خۆماڵی و بیانی وەرگرتووە.

 

محەمەدفەریق حەسەن (حەمە فەریق حەسەن) ساڵی 1941 لە گوندی قازانقایەی دەڤەری قەرەداخ، لەدایک بووه. سەرەتایی لە قەرەداخ و ناوەندی لە هەڵەبجە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی خوێندووه نزیکەی(30) ساڵان لە گوندەکانی دەشتی دزەیی و دەڤەری سلێمانی و ناو شاری سلێمانیدا مامۆستا بووە. 1979_1983 بە سکرتێری ئیداریی لقی سلێمانیی یەکێتیی نووسەرانی کورد هەڵبژێرراوە. لە راپەڕینی ئاداری 1991دا بە سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی نووسەرانی کورد هەڵبژێرراوە. یەکەمین کتێبێک لەسەر هونەری شێوەکاری کورد، لە باشووری کوردستاندا، چاپ و پەخش بووبێت، (هونەر و مەسەلەکانی سەردەم)ە، ئەو نووسەرە نووسیوێتی. 1985 لە چیا لەلایەن (یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان)ەوە چاپ بووە. 1989 حیکایەتی بۆ یەکەمین فیلمی سینەمایی (35ملم) لە باشووری کوردستان بەناوی (نێرگز بووکی کوردستان) نووسیوە، کە لە دەرهێنانی جەعفەری عەلییە. لە کۆتایی ساڵی 1998ەوە لە وڵاتی دانیمارک دەژی.

 

لە بواری چیرۆک، ئەدەبی منداڵان و ڕۆمان لێکۆڵێنەوە و وەرگێڕاندا تا ئێستا زیاتر لە 30 کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە