بانکی ناوەندی عیراق باس لە گێرانەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دینار دەکات

Wednesday 15 Dec 2021 409 0
بانکی ناوەندی عیراق باس لە گێرانەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دینار دەکات هۆشدارییەک لە بانکى ناوەندى عیراق-ەوە سەبارەت بە دابەزاندنەوەى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار، بانکەکە دەڵێت "ئەو کارە دەبێتە هۆى ئەوەى نرخى دراو لە کۆنترۆڵ دەربچێت و زیان بە هاوڵاتییان و پڕۆژەکان بگەیەنێت".

تیجارەت بان: ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2021 بانکى ناوەندى عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "لەبارەى دەنگۆکان بۆ دابەزاندنەوەى نرخى دۆلار بۆ 120 هەزار دینار، ئەو کارە دەبێتە هۆى دروستبوونى بێمتمانەیی بە سیستەمى دارایی و دەرچوونى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانى ناوخۆیی لە کێبڕکێ و قوڵبوونەوەى بێکاری بەهۆی وەستانى پڕۆژەکانەوە".  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بووە هۆى کەمکردنەوەى فشار لەسەر خەرجییەکانى وەزارەتى دارایی بەڕێژەى 23% کە بووە هۆى تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی".

ئەوە لە کاتێکدایە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە داهات و رزگاربوون لە قەیرانی دارایی و ئابووری لە رابردوودا بانکی ناوەندی عیراقی بەهای دۆلاری بەرزکردەوە بەرانبەر بە دیناری عیراقی.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە