هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە

Wednesday 19 Jan 2022 551 0
هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە دوای دوو رۆژ وەستانی کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، هاتووچۆ دەستیپێکردەوە، بەڵام لە باشماخ ئەمڕۆ سێ رۆژە هاتووچۆی بازرگانی وەستاوە.

تیجارەت بان، رۆژی چوارشەممە 19-1-2022، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاتووچۆی بازرگانی دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام سستە.

 

سیروان حوسێن گوتی: "هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان زەحمەتە، رێگەکە بەستوویەتی، ئەوەش هۆکاری سستی کاری بازرگانییە، ئۆتۆمبێلی تایبەتیش زنجیر دەبەستن و ئینجا دەتوانن هاتووچۆ بکەن".

 

گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشکرد، کە تیمەکانیان بەردەوام رێگەکە پاکدەکەنەوە و خوێ دەڕێژن، بەڵام نالەباریی کەشوهەوا کارەکانیانی قورسکردووە.

 

هاوکات، ئیسماعیل عەلی، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە کێشەمان نییە و لە دیووی ئێرانەوە رێگەکە نەکراوەتەوە".

 

گوتەبێژی باشماخ رایگەیاند، ئەوان هەموو سنووری خۆیان پاککردووەتەوە و چاوەڕێی ئێرانن، گوتیشی: "وەزیری گومرگی ئێران هاتووەتە دەروازەکە و خۆی لە کەموکورتییەکان دەکۆڵێتەوە، هەموو هەوڵێك دەدرێت ئەمڕۆ دەروازەکە بکرێتەوە". 

 

بە گوێرەی ئەوەی لە سنوورەکە بەفر نەباریوە، عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە وەکالەت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دەروازەکەیانەوە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریی ئاساییە.

 

جگە لەم سێ دەروازە نێودەوڵەتییە، فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، هەروەها چەند دەروازەیەکی نیمچە فەرمی و لاوەکی، رێگەی هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە