بۆ خێرا کردنەوەی کاری هەناردەی کاڵا؛

کرانەوەی دەرکەی سێهەمی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرەو هەرێمی کوردستان

Saturday 16 Apr 2022 352 0
کرانەوەی دەرکەی سێهەمی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرەو هەرێمی کوردستان بەرپرسی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران وتی: کردنەوەی دەرکەی سێهەمی بازاڕچەی سنووری لە درێژەی پەسەندکراوەکانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

تیجارەت بان، ئیرەج ئازادی بە وتنی ئەوەی کە ئەو هەوڵە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقە، وتی: بە کردنەوەی دەرکەی سێهەم خێرایی هەناردە و هاوردە کردنی کاڵا لە نێوان دوو وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و بارەکان کەمتر دەمێننەوە.

 

سنووری حاجی ئۆمەران کە تەنیا سنووری فەرمی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، دەفرایەتییەکی بێ وێنەیە بۆ گەشەی بازرگانی نێودەوڵەتی ئەو پارێزگایە و دەتوانێت ئاستی هەناردە کردنی ئەو سنوورە بگەیێنێتە ملیار دۆلار./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە