هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
تیجارەت بان، رۆژی چوارشەممە 19-1-2022، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاتووچۆی بازرگانی دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام سستە.
سیروان حوسێن گوتی: "هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان زەحمەتە، رێگەکە بەستوویەتی، ئەوەش هۆکاری سستی کاری بازرگانییە، ئۆتۆمبێلی تایبەتیش زنجیر دەبەستن و ئینجا دەتوانن هاتووچۆ بکەن".
گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشکرد، کە تیمەکانیان بەردەوام رێگەکە پاکدەکەنەوە و خوێ دەڕێژن، بەڵام نالەباریی کەشوهەوا کارەکانیانی قورسکردووە.
هاوکات، ئیسماعیل عەلی، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە کێشەمان نییە و لە دیووی ئێرانەوە رێگەکە نەکراوەتەوە".
گوتەبێژی باشماخ رایگەیاند، ئەوان هەموو سنووری خۆیان پاککردووەتەوە و چاوەڕێی ئێرانن، گوتیشی: "وەزیری گومرگی ئێران هاتووەتە دەروازەکە و خۆی لە کەموکورتییەکان دەکۆڵێتەوە، هەموو هەوڵێك دەدرێت ئەمڕۆ دەروازەکە بکرێتەوە".
بە گوێرەی ئەوەی لە سنوورەکە بەفر نەباریوە، عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە وەکالەت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دەروازەکەیانەوە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریی ئاساییە.
جگە لەم سێ دەروازە نێودەوڵەتییە، فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، هەروەها چەند دەروازەیەکی نیمچە فەرمی و لاوەکی، رێگەی هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە؟
- دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران: هاتوچۆ لە دەروازەکەمان ئاسایی بۆتەوە
- بۆ ماوەیەکی نادیار مەرزی حاجی ئۆمەران داخرا
- دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە رووی گەشتیاراندا کراوەن
- رۆژانە نزیکەی 5 هەزار کەس لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هاتووچۆ دەکەن
- ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە
- 158 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کرا
- کرانەوەی دەرکەی سێهەمی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرەو هەرێمی کوردستان
- لە سبەیەوە PCR بۆ گەشت پێویست نییە
- ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت