وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نرخی دینار و دۆلار راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

Monday 21 Feb 2022 548 0
وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نرخی دینار و دۆلار راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، توانراوە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادبکرێت و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە.

تجارەت بان، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەزینی نرخی دینار لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دابەزینی نرخی دینار لە چوارچێوەی هەنگاوی چاکسازییەکی جەوهەری بووە بۆ باشکردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق.

 

وەزیری دارایی عێراق روونیکردووەتەوە، بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار لە کانوونی یەکەمی 2020 لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی جەوهەری بووە لە ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەدا، بڕیارەکە لە ئەنجامی دۆخێکی خنکێنەری ئابووری بووە کە جیهان بە گشتی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رووبەڕووی ببووەوە، کە ئەوکات نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش قەیرانێکی ئابووریی دروستکرد، کە دەوڵەت نەیدەتوانی پابەندبوونە ئابوورییەکانی خۆی بەجێبگەیێنێت، لە قەرزەکانی پێشوو (دەرەکی و ناوخۆیی) لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و پاراستنی کۆمەڵایەتی.

 

عەللاوی راشیگەیاند، گۆڕانکاریکردنی لە نرخی دینار هاوکات بوو لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازیی وڵات، کە حکومەت بە ناوی "پەڕەی سپی" دەستیپێکرد، بژاردەیەکی پێویست بوو بۆ چاکسازیکردن لە پەیکەری ئابووریی وڵات. گۆڕانکارییکردن لە نرخی دراو هێزێکی گەورەی دایە جومگەکانی ئابووریی وڵات و هاوڕێک بوو لەگەڵ لێدوانەکانی بانکی ناوەندی کە دووپاتیکردەوە، زیادکردنی نرخی فرۆشی دۆلار دەبێتە هۆی ئەگەری کێبڕکێی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی سەر وەزارەت بە رێژەی 23% و وەزارەتی دارایی توانی قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2020 و سەرەتای 2021 دروستبوو؛ هەروەها توانراوە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادبکرێت و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە.

 

وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت، بەپێی ئامار و ئاماژەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان، بەرهەمی خۆماڵی بەگشتی 9% بووە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 و گەشەی ئابووریی نانەوتی بە رێژەی 21% زیادیکردووە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا.

 

تێکڕای هەڵاوسان لە کانوونی دووەم بۆ تەممووزی 2021 گەیشتووەتە 5.2% و 6.3%، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواستی ناوخۆیی و نەبوونی کاڵای پێویست بۆ خستنەڕوو، بە شێوەیەک کە داواکاریی هەمووان فەراهەم بکات. لە لایەنی دیکە هەڵاوسان کاریگەریی ئەرێنیی هەبووە، بەهۆی دابەزینی نرخەکانی کاڵای هاوردەکراوی هەندێک وڵات، بەهۆی ئەوەی نرخی دراوەکەیان دابەزیوە.

 

بانکی ناوەندیی عێراق، لە 19-12-2020دا بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیادبکات، ئەو بڕیارەش نرخی زۆربەی خۆراک و کەلوپەلی لە بازاڕەکاندا لانیکەم 20% بەرزکردەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە