پسپۆڕێك: ئابوری عیراقی ڕوو لە باشبوونە

Tuesday 22 Feb 2022 456 0
پسپۆڕێك: ئابوری عیراقی ڕوو لە باشبوونە ئەحمەد سەدام، پسپۆڕی ئابوری ڕایدەگەیەنێت، عیراق لە كێشەی بلۆككردنی پارەكانی لە دەرەوە ڕزگاریی بوو، دوای ئەوەی تەواوی قەرەبووكردنەوەكانی كوێتی دایەوە.

تیجارەت بان، سەدام لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”عیراق لەژێر بەندی حەوتەم دەردەچێت، دوای ئەوەی تەواوی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەكانی بەئەنجامگەیاند و دواینیان دانەوەی تەواوی قەرەبووكردنەوەی كوێت كە بڕەكەی 52.4 ملیار دۆلار بوو”.

 

بە وتەی ئەو پسپۆڕە”حكومەتی عیراق لەئێستادا لە كێشەی بلۆككردنی پارەكانی لە دەرەوە ڕزگاری بووە، وێڕای دانەوەی تەواوی قەرەبووی كوێت و هاتنەدەرەوەی  لەژێر بەندی حەوت كە بڕوایەكی وەها دروست دەكات كە عیراق لەئێستادا لە دەرەوەی چوارچێوەی وڵاتە مەترسیدارەكانە، ئەمەش كاریگەریی ئەرێنی دەبێت بۆسەر ناوبانگی نێودەوڵەتی وڵات و كاریگەریی ئەرێنیش لەسەر ڕەوشی ئابوری دروست دەكات”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە