سەدا 45 ی کارەبا و گازی عێراق لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت
تجارەت بان، فواد حسێن وەزیری دەەوەی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت سەبارەت بە قەیرانی کارەبای عێراق و دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا باسی کرد.
ناوبراو وتی لە وڵاتەکەی کە نزیک بە سەدا 45 ی کارەبا و گازی ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، قەیرانی کارەبا هەیە و عێراق بو دوای تەڤل بوون بە پڕۆژەی گواستنەوەی کارەبای وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری، ئوردون، مسر و تورکیایە.
فواد حسێن سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق وتی: پێوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا، پێوەندی لەگەڵ وڵاتێکی هاوپەیمانە. ئەمریکا ڕۆڵی گرینگی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناو بردنی ڕژێمی پێشوو هەبووە. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق کشانەوە بەڵام دوای هێرشی داعش، بەرپرسانی عێراق بۆ شەڕ دژی داعش داوای یارمەتیان لە ئەمریکا کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە نیگەرانی عێراق لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا وتی کە نیگەرانییەک بوونی نییە و ئەگەر دوو لایەنی گفتوگۆکە بگەنە ڕێککەوتن شتێکی باشە. کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سەردەمی ترامپ لەسەر دۆخی عێراق و دۆخی ئەمنیەتی و سیاسەتی عێراق کاریگەر هەبوو؛ هەر بۆیە خوازیاری چارەسەری کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاین و ئەوەش لە بەرژەوەندی دوولایەنەکە و ناوچەکەش دەبێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- هەڵگرتنی باج و رسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی 14 ماددەی خۆراكی درێژكرايەوە
- ۱/۶ میلیارد دلار طلب معوق صادرات گاز به عراق وصول شد
- پڕۆژەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست دەکرێت
- سفر یک هیئت عراقی به ایران برای پیگیری رفع مشکل واردات گاز
- ئەمریکا بەخشینی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێران درێژکردەوە
- وعده کردستان عراق برای تامین نفت مورد نیاز اروپا
- عێراق وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسین وەک تاکە مەرجی گەشتکردن دەهێڵێتەوە
- نرخی نەوت و زێڕ و گەنم بەرزبوونەوە
- حكومەتی هەرێم باجی بۆریی نەوت لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان زیاتردەكات
- جێگری وەزیری نەوتی ئێران: هەرێمی کوردستان داوای کڕینی گازی سرووشتی لێکردووین