ئێران داوای کردنەوەی سنوورەکان لە عێراق دەکات
تیجارەت بان، محەمەد باقر قالیباڤ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان داوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمان و بە فەرمی، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.
محەمەد باقر قالیباڤ لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەنووسان، داوای لە حکوومەتی عیراق کردووە مەرزە سنوورییە وشکانییەکانی وڵاتەکەی بەڕووی زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێران بکاتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، سیاسەتی حکوومەتی ئێستای وڵاتەکەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ژینگەییەکان.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- کۆ کردنەوەی واژۆ لە پەرلەمان بۆ داخستنی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا
- کرانەوەی دەرکەی سێهەمی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرەو هەرێمی کوردستان
- هاتوچۆی 723 هەزار موسافر لە دەروازە سنوورییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاواوە
- ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە
- وادەی سنووردارکردنی گەشت بۆ ئێران کۆتاییهاتووە