ئێرانییەکان روویان لە کڕینی زێڕ کردووە
تیجارەت بان: بە پێی ئەو راپۆرتە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە 2ـی تشرینی دووەم) لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنەکەدا بڵاوبووەتەوە، ئێرانییەکان لە سێ مانگی هاوینی رابردوودا 14 تۆن و 700 کیلۆگرام دراو و قاڵبی زێڕیان کڕیوە.
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ هەروەها رایگەیاندووە، ئێرانییەکان لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا 7 تۆن و 900 کیلۆگرام زێڕیان کڕیوە و ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ هاوینی ساڵی 2021 نزیکەی 11٪ زیادیکردووە.
بە شێوەیەکی گشتی ئێرانییەکان لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 31 تۆن و 400 کیلۆگرام قاڵب و دراوی زێڕ و 23 تۆن و 400 کیلۆگرام زێڕیان کڕیوە و ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2021 بە تێکڕا بە پێی ریزبەندییەکە 77٪ و 21٪ زیادیکردووە./K24
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین