جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کەمیکردوە

Tuesday 17 Aug 2021 604 0
جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کەمیکردوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای ڕەزگە بۆ پشکنینی کاڵا لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ جوڵەی بازرگانی بەڕیژەی سەدا ٣٠ کەمیکردووە.

 سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆک، ڕێکەوتی ١٥/٨  پێشوازیانکرد لە شاندێکی کۆمپانیای ڕەزگە،کە سەرپەرشتی کاری کوالێتی کۆنترۆڵ دەکات لە مەرزی باشماخ.

 

ھادی حەمەسەعید، بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای ڕەزگە، ڕایگەیاند "لە سەرەتایی ئەمساڵەوە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی ھەرێم ھاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووی لە کەمبوونەوە کردوە، وەکو کۆمپانیای ڕەزگە بەراوردێک بکەین  لە نێوان شەش  مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢١، ئەوە ڕوندەبێتەوە کە ھاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ کەمی کردوە.

 

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی نیگەرانی خۆی دەربڕی کە بەو شێوەیە جوڵەی بازرگانی لەو دەروازەیە کەمیکردووە، داوایکر ئەو هۆکارانە لەلایەن وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیرانەوە کاری جدی بۆ بکرێت و ڕیڕەوی بازرگانی لەو دەروازەیە ئاسایبکرێتەوە.

 

راشیگەیاند: وەک ژووری بازرگانی دەمیکە ئەو مەترسیەمان بەحکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە کە جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکانی باشماخ و پەرویزخان بەرەو خاوبەنەوە دەڕوات بەهۆی ئەو دەروازانەی لە خواروی عێراق کراونەتەوە کار ئاسانی بۆ ئەو بارانە دەکرێت کە لە ئێرانەوە بارەکانیان هاوردە دەکرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە