دیوانی حەریق لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە

Saturday 16 Apr 2022 395 0
دیوانی حەریق لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە کتێبی "دیوانی حەریق" کە لە لایەن جەعفەر قارەمانی و محەممەد ئیسماعیل‌نەژاد ساخکراوەتەوە و پێداچوونەوەی نوێی بۆ کراوە لە 180 لاپەڕەدا لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.

تیجارەت بان، ئەو دیوانە (حەریق) لە چوار بەش پێک‌هاتووە کە بەشی یەکەم پێش باسە و لەم بەشەدا بەپێی زانستیی شێوازناسی، شێوازی شیعری حەریق لە سێ ئاستی زمانی، ئەدەبی و هزریدا بە شێوەیەکی پوخت شی‌کراوەتەوە و بابەتە دیارەکانی ئەو سێ ئاستە پشکنینی بۆ کراوە. دیاری‌کردنی شێوازی شیعری حەریق تەنیا بۆ سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە شیعری حەریق سەر بە قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە.

 

بەشی دووهەم کە پێشەکییە لە چەند تەوەر پێک‌هاتووە، لە تەوەری یەکەم زانستیی ساخکردنەوە و شێوازەکانی ساخکردنەوەی دەق تاوتوێ کراوە، پاشان نوسخە خەتتییەکانی دیوانی حەریق بۆ ساخکردنەوەی ئەو دیوانە پێناسە کراون.

 

لە تەوەری دووهەمدا بە شێوەیەکی ورد هەڵە و ناتەواوی چاپەکانی پێشووی دیوانی حەریق و جیاوازییەکانیان لەگەڵ ئەو دیوانە لە پەراوێزدا خراوەتە ڕوو.

 

لە تەوەری سێهەمدا ئاماژە بە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی هەڵە و ناتەواوی لە دیوانی شاعیرانی کلاسیک و بەتایبەت دیوانی حەریق کراوە.

 

تەوەری چوارەمدا ژیاننامەی حەریق و چەند گێڕانەوەیەکی پەیوەندیدار بە حەریق و ڕوانگەی توێژەرانی پێشووە و لەسەر ڕێکەوتی لە دایک‌بوون و کۆچی دوایی و ڕووداو دیارەکانی ژیانی حەریق باس‌کراوە.

 

بەشی سێهەمی ئەم کتێبە داگری شیعرە کوردییەکانی حەریقە کە بەپێی دوایین پیتی سەروای دێڕەکان پۆلێن کراون، پاشان هەرکام لە شیعرەکان بەپێی نوسخە خەتتییەکان بەردەست ساخکراونەتەوە. لەم بەشەدا جیاوازیی چاپەکانی پێشوو لەگەڵ ئەو دیوانە دیاری‌ و نووسراوە.

 

لە بەشی چوارەمیشدا شیعرە فارسییەکانی حەریق بەپێی نوسخە خەتتییەکانی بەردەست ساخکراوەتەوە و جیاوازیی شیعرە فارسییەکانی حەریق لەگەڵ چاپەکانی پێشووی دیوانی حەریق خراوەتە ڕوو./مێهر

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە