له مهاباد پێشانگەیەکی نیگارکێشی کرایەوە

Monday 22 Nov 2021 454 0
له مهاباد پێشانگەیەکی نیگارکێشی  کرایەوە ژمارەیەک لە گەنجانی نیگارکێشی مهاباد لەژێر چاودێریی فێرگەی هونەریی نگیندا پێشانگەیەکیان کردەوە، راهێنانیان پێ کراوە و لە سەردەمی کۆرۆنادا تابلۆکانیان کێشاوەتەوە. ئێستا کە سنووردارییەکانی کۆرۆنا کەمتر بوونەتەوە، لەلایەن فێرگەکەوە پێشانگایەکیان بۆ کراوەتەوە تاوەکو خەڵک بەرهەمەکانیان ببینن.

تیجارەت ‌بان:  بەرپرسانی فێرگەی هونەریی نگین، ژمارەیەک لە کچان و ژنانی چالاک و هۆگری هونەری شاری مهابادن کە لە فێرگەکەیان راهێنان بە هۆگرانی هونەری نیگارکێشی و بەرهەمە دەستییەکان دەکەن کە بتوانن دوای وەرگرتنی بڕوانامەی فێرگەکە، بە شێوەیەک دەست بە کاری بەرهەمهێنان بکەن و لەو رێگەیەوە، دەبنە خاوەنی پیشە و داهاتێکیش بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن.

 

پێشانگاکە لەلایەن ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی مهابادەوە پێشوازیی لێکراوە و بەشێک لەوانەی سەردانیان کردووە، هونەرمەندان و شاعیرانی مهابادن و دەڵێن، کەیفخۆشن کە دەبینن کچانی گەنجی ئەو شارە، بەرەو هونەر و داهێنان هەنگاو دەنێن و بیر لە سەربەخۆیی فکری و ئابووری دەکەنەوە.

 

بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتێکدایە کە رێژەی بێکاریی گەنجان، رێژەیەکی لەبەرچاوە و ئەم جۆرە چالاکییانە دەکرێت هیوایەک بۆ داهاتوو بە گەنجان ببەخشێت./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە